ئیسرائیل دوو شانەی حزبوڵڵای بۆردومان کردووە



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکەکانیان دوو شانەی گروپی حزبوڵڵایان لە لوبنان بۆردومانکردووە، کە بەنیازبوون مووشەکی دژە تانک و گوللـە بەرەو ئیسرائیل هەڵبدەن، لە کاتێکدا شەڕ لە سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات چڕتر بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لە لوبنان بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردەسەر باشووری شارۆچکەی ئایتارون و دەنگدانەوەکەشی لە سەرتاسەری باشوور بیستراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکە باس نەکراوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شانەیەک لە نزیک شارۆچکەی مەتاتی ئیسرائیل جێگیر بووە کە نزیکەی ١٣ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئایتارونەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانەکەی تر لە باکووری زیاتر لە ناوچەی کێڵگەکانی شێبایە، سوپا ڕوونیشیکردەوە، پێش ئەوەی تەقە بکەن، بۆردومانی ئەو دوو شانەیان کردووە.

ئیسرائیل بەهۆی شەڕەکەوە دەستیکردووە بۆ چۆڵکردنی ٤٢ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بەدرێژایی بەرەی باکوور لەگەڵ لوبنان، کە حزبوڵڵا دەڵێت لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لانیکەم ٢٦ چەکداری کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لانیکەم پێنج سەربازی ئیسرائیلی و کەسێکی مەدەنی لە دیوی ئیسرائیلەوە کوژراون.

ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد
پێت ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد
کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
دوات کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
پەیوەندیدار