قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەهەولێر سەردانی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات و جەخت لە یەكدەنگی و یەكڕیزی كورد دەكەنەوە.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بڵاویكردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لە گرنگی پاراستنی مافی هاووڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری باشتر و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری دروست و گونجاو بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، قوباد تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین جەختیان كردەوە لەسەر یەك دەنگی و یەكڕیزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ پاڵپشت بە دەستوور.