لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە چیای قەرەچووخ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە دروست بووە و شەهید و بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی دوێنێ چەند بنكە و بارەگایەك لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە ڕادەستی سوپای عێراق كراوە، ئەمڕۆ لەسەر جێگیركردنی هێزەكان لەو بنكە و بارەگایانە، شەڕ لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشمەرگەیەك شەهید بووە و 8 پێشمەرگەی دیكە بریندارن و هاوكات لە سوپای عێراق كوژراو و بریندار هەیە، كە تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، هێزێكی سوپای عێراق بە ئاڕاستەی كەركوك و سنووری شارۆچكەی مەخمور جوڵەیان پێكراوە.