بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ نەوت لە سنووری شارباژێڕ و بازیان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە.
ڕاشیگەیاندووە، سبەی دوو شەممە ۲۳ـ۱٠ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنوری قەزای شارباژێڕ لە چوارتا و گاپیڵۆن و سنوری قەزای بازیان نەوت دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەكیش لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێكی گەورەی كڕینی نەوتی ئەنجام داوە و ڕۆژانە بڕێكی باش نەوت دەگاتە دەستیان و دابەشی دەكەن.
وتیشی، “ئەگەر نەوت بە بەردەوامی بەدەستمان بگات بە بڕێكی باش، ئەوا سەرجەم هاووڵاتیان ئەمساڵ نەوت وەردەگرن بە ناو شارەكانیشەوە”.