بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، هێرشەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر بنكەی ئاسایشی رۆژهەڵات لەلایەن تیرۆریستێكەوە ئەنجامدراوە كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی كارمەندێك و برینداربوونی یەكێكی دیكە، دەشڵێت،”كەسەی هێرشەكەیشی كردووە لەلایەن ئاسایشەوە كوژراوە”.
لە روونكردنەوەكەی ئاسایشدا هاتووە، كە ئەو كەسەی هێرشی كردووە و دواتر كوژراوە ناوی (ل. هـ. ج) بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرامبەر هەر هەوڵێكی تێكدەرانە دەوەستینەوە و رێگەنادەین ئارامیی دهۆك تێكبدرێت، هێزەكانیان لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەكەن و بڕیارە ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاوبكەنەوە.