كەشناسێكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت عیراقییەكان خۆیان بۆ دابەزینێكی گەورەی پلەی گەرما ئامادە بكەن كە نزیك دەبێتەوە لەژێر سفری سەدی.
ئەمڕۆ دوو شەممە، عەلی جابر زیادی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”خۆتان بۆ پلەیەكی گەرمای وەها ئامادە بكەن كە نزیك دەبێتەوە لە ژێر سفری سەدی”.
بە وتەی جابری”پێشبینییەكان ڕوو لە هاتنەبەری شەپۆلێكی سەرماى زستانەن كە عیراقییەكان لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا بە تەواوەتی هەستی پێدەكەن”.
بە وتەی ئەو كەشناسە”پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا بارانبارین دەستپێبكاتەوە و ناوچە جیاجیاكانی وڵات بگرێتەوە”.