قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنێکی سه‌مون داده‌خات



قائیمقامیه‌تی سلێمانی داخستنی فڕنی سه‌مونی هاوسەری ڕاگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن.

پاش چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ‌فڕنی سەمونی هاوسەر داخرا، قائیمقامیەت ڕایگەیاند، ” به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به ‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به ‌گشتی و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌مونخانه‌ی هاوسه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ داده‌خات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌شێكی دیكه‌ له‌سه‌رپێچییه‌كانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر، خۆی له‌ نه‌شیاوی ژووری هه‌ڵمه‌كه‌ی، ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی سینییه‌كانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی گونكی سه‌مونه‌كان، ده‌بینێته‌وه‌.

300 هەلی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپا ڕاگەیەندرا
پێت 300 هەلی خوێندن لە وڵاتێکی ئەوروپا ڕاگەیەندرا
مامۆستایانی ناڕازی: “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”
دوات مامۆستایانی ناڕازی: “ئەی وەزیری پەروەردە، دەست لە کورسییەکەت بەردە”
پەیوەنیدر