ەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی لیژنەی چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخران و نۆرینگەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بەدەرمان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کراوە.
کۆنترۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن و دەڵێت:”پابەندی رێنماییەکان بن ئەگەر نا رووبەڕوو سزای توندی یاسایی دەبنەوە”.