وەزارەتى دارایى خشتەى داهات و خەرجى شەش مانگى یەکەمى٢٠٢٣بڵاو کردەوە



وەزارەتى دارایى و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەى داهات و خەرجى هەرێمى کوردستان لە شەش مانگى یەکەمى ٢٠٢٣ بڵاو کردەوە .

بەپێى خشتەکە، کۆى داهاتى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ، حەوت ترلیۆن و ٩١٨ ملیار و ٥٠١ ملیۆن دینار بووە، لەبەرامبەردا، هەشت ترلیۆن و ٣٩٥ ملیارد و ٥٠١ ملیۆن دینار، کۆى گشتى خەرجییەکان بووە.

بەپێى خشتەکە، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٣دا، داهاتى راستەقینەى حکومەتى هەرێم، حەوت ترلیۆن و ٩١٨ ملیار و٥٠١ ملیۆن دینار بووە، لەو ژمارەیە، دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار لە فرۆشى نەوتى مانگەکانى (١ تا ٢٥ى ٣)، بە دەستهاتووە.

هەروەها لەو شەش مانگەدا هەشت ترلیۆن و ٣٩٥ ملیارو و ٥٠١ملیۆن دینار، کۆى گشتى خەرجییەکان بووە، لەو ژمارەیە پێنج ترلیۆن و ٦٤٦ملیار و و ٥٧٢ ملیۆن، بۆ موچە خەرجکراوە.

وێنە…دوو کۆگا و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران
پێت وێنە…دوو کۆگا و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران
حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر