تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان كردەوە بە بۆردومان كردنی خاكی هەرێمی كوردستان لە سنوری برادۆست.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا دەستی كردۆتەوە بە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ئەوەش مەترسی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكە ناوچەكانی (گەلی رەش، کەم کۆڕا و تارستا)ی لەسنووری برادۆست گرتووەتەوە.