بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەكردنی بڕێك پارەی بۆ هەرێم دا



وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە حكومەتی عیراق دڵنیایی دەدات لە خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ساڵی داهاتوو پارەكە خەرج دەكرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی عێراق لەبەغدا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، گفتوگۆی جدیان لەسەر كۆی پرسەكانی تایبەت بە هەردوولا كردووە و لێكتێگەیشتنی باش لە نێوانیاندا هەیە.

ئاشكراشیكرد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی عێراق دڵنیایی داوە لە خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و پارەكەش لە ساڵی داهاتوو خەرجدەكرێت .

 

 

ئاوارەكانی كەمپی عەربەت دەگەڕێنەوە ناوچاكانیان
پێت ئاوارەكانی كەمپی عەربەت دەگەڕێنەوە ناوچاكانیان
نیمار گفتووگۆ نهێنییەكان ئاشكرا دەكات
دوات نیمار گفتووگۆ نهێنییەكان ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر