مەلا بەختیار هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند



مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی مووچه‌خۆران ڕه‌وایه‌ و دوو پێشنیاریش بۆ خۆپیشاندانەكە ئاڕاستەی مووچەخۆران دەكات.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی پێشووی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دوای هه‌وڵێكی زۆر، له‌ بایكۆته‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی، مووچه‌خۆره‌ بێبه‌شكراوه‌كان له‌ مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كانیان، بڕیاریانداوه‌ كه‌ سبه‌ینێ‌ (22/10/2023) به‌ناوی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاوه‌، خۆپیشاندان بكه‌ن.

دەشڵێت: ” له‌كاتێكدا، مافی مه‌ده‌نی و دیموكراسی خۆیانه‌، مووچه‌خۆر، داكۆكی له‌ مافی پیشه‌یی بكه‌ن و هیوادارین، حكومه‌ت، به‌زووترین كات، دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌ پیشه‌ییه‌ بدۆزێته‌وه‌. كورد ده‌مێكه‌ وتویه‌تی: برسێتی ره‌گی هاری پێوه‌یه‌. خۆشبه‌ختانه‌، نه‌بونی موچه‌ و برسێتی، نه‌گه‌یشتۆته‌ ڕه‌گی هاری و ته‌نها به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی مووچه‌خۆران داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن”.

جەختیشی كردۆتەوە، له‌كاتێكدا به‌نده‌ پشتیوانیانم، له‌هه‌مان كاتدا دوو پێشنیاز ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌م ئه‌م مووچه‌خۆره‌ خاوه‌ن مافی ڕه‌وایه‌:
یه‌كه‌میان: ڕێگه‌ مه‌ده‌ن ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ مۆری حیزبایه‌تی لێ بدرێ‌.
دووه‌میان: خۆپیشاندانه‌كه‌ مه‌ده‌نی بێ‌‌ و گه‌لێ دوور بێ‌ له‌ په‌لاماردانی فه‌رمانگه ‌و باره‌گا و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان‌ و كاسبی ناو بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئومێده‌وارم.. ئه‌م خۆپیشاندانه‌، سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌ی پیشه‌یی موچه‌خۆران بێ‌.

 

لە بەغداوە كاتی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت لە بەغداوە كاتی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پاڵەوانێتی ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجامدرا
دوات پاڵەوانێتی ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجامدرا
پەیوەنیدر