وەزیری نەوتی عێراق: لە ساڵی داهاتووەوە بەنزین هاوردە ناکەین



وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە دابینکردنى بەنزین و پێویستی بە هاوردەکردنی بەنزین نامێنێت.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی زیادکردنی بەرهەمی بەنزینن و تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە دابینکردنى بەنزین و پێویستی بە هاوردەکردنی بەنزین نامێنێت لە وڵاتانی دەرەوە.

دەشڵێت، پاڵاوگەی کەربەلا ڕۆژانە هەشت هەزار مەتر سێجا بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمدەهێنێت، کە ئەوەش دوو لەسەر سێی ئەو بڕە بەنزینەیە کە ئێستا عێراق هاوردەی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگەی کەربەلا بڕێکی زۆر بەنزین و غاز و نەوتی سپی بەرهەم دەهێنێت، هەروەها چەندین پرۆژەی دیکە هەیە کە لەگەڵ تەواو بوونیاندا، عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەنزین نامێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق دەستی کردووە بە نوێکردنەوە و فراوانکردنی کێڵگە نەوتی و غازییەکان، ئەوەش بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و ڕاگرتنی هاوردەکردنی غاز و بەنزین لە وڵاتانی دیکەوە.

ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێ‌ دەكەوێتەوە
پێت ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێ‌ دەكەوێتەوە
بەرپرسێکی ئەمریکی؛ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگە
دوات بەرپرسێکی ئەمریکی؛ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگە
پەیوەندیدر