سێ تۆمەتبار ٥٢ ملیۆن دیناریان لە نەوجەوانێک سەندووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، لە ڕێگەی‌ یارییە ئەلكتۆنییەكانەوە ٥٢ ملیۆن دینارییان لە هاووڵاتییەك سەندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ” مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات سێ تۆمەباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلكتۆنییەكانەوە لە ژێر فشار و هەڕەشەدا ٥٢ ملیۆن دینارییان لە هاووڵاتییەك سەندووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەوەی‌ هاووڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە بڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشار و هەڕەشەدا یەكێك لە ئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە ناچاریانكردووە، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ برێك پارەی‌ تریان لێكردووە و ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بۆ ترساندنی بەكارهێناوە‌.

هاوکات بەپێی بڕیاری دادوەر،‌ لە ئەنجامیلێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانەوە، نوسینگەی‌ كوردساتی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە وەک باند کاریان کردووە، لە كاتی‌ دەستگیردنیشیاندا، ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا و لاپتۆپێك و چەند موبایلێك دەستگیرا بەسەریدا.

لە ئێستادا تۆمەتباران ، (أ، س ، أ)، (ب ، د،ع)، (أ ، ح، ح) بە بڕیاری‌ دادوەر و بە پێی‌ ماددەی‌ ٤٥٢ لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

مەسرور بارزانی: خانەنشینان چیتر لە نۆرەدا ناوەستن بۆ مووچە
پێت مەسرور بارزانی: خانەنشینان چیتر لە نۆرەدا ناوەستن بۆ مووچە
ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە
دوات ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر