بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی کۆترێکەوە کارەبای چەند گەڕەکێکی شارەکە بڕا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بە هۆی ئەوەی کۆترێک لەسەر فنجانی تۆڕی کارەبای فیدەری یەك نیشتەوە شۆرت دروست بوو.
ڕوونیشیکردەوە کە شۆرتەکە کوژاندنەوەی کارەبای فیدەرکەی لێکەوتەوە، پاشان تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ڕزگاری شۆرتەکەیان دۆزییەوە و کارەبا بۆ فیدەرەکە گەڕایەوە.