بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تونێلی پێشڕەو بۆماوەی سێ شەو لەكاتژمێر 8 بۆ 2ی شەو دادەخرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکەین، کە لەبەرواری (12 لەسەر 13ی 12/ 2022) شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە تا شەوی (15 لەسەر 16ی 12/ 2022) شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی هەڵدەستین بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەر.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو شەوانە لە کاتژمێر (8)ی شەو بۆ (2)ی شەو تونێلەكە دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.