کۆشکی کریملن بەتوندی وەڵامی بایدنی دایەوە



کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ناسراو بە کۆشکی کریملن سەرکۆنەی گوتارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە تێیدا ڤلادیمێر پوتنی بە “ستەمکار” ناو بردبوو.

دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوەی بایدن لەبارەی پوتنەوە گوتوویەتی، جێگەی قبوڵکردن نییە.

وتیشی: ئەمجۆرە زمانە سەبارەت بە فیدراسیۆنی ڕوسیا و سەرۆکەکەمان، قبوڵ ناکەین. دیمیتری پیسکۆڤ راشیگەیاند، لە ڕوسیا هیچ هەڵمەتێک بۆ گۆشەگیریکردنی هاووڵاتیانی ئەمەریکی نییە.

سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی، وتەبێژی کریملن ئاماژەی بەوەدا، کە لە وڵاتەکەیاندا هاووڵاتی ئەمەریکی هەن کە یاسا پێشێل دەکەن و ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

جۆ بایدن، دوێنێ ئێواره‌ لە میانه‌ی پێشكه‌شكردنی  وتارێكدا، هۆشداریدا لەوەی بزووتنەوەی حەماس و ڕوسیا هەوڵی نەهێشتنی دیموکراسی لە ئۆکراینا و ئیسرائیل دەدەن.

سه‌رۆكی ئەمریکا لە وتارەکەیدا بزووتنەوەی حەماس و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیای وەک دوژمنی دیموکراسی نیشاندا.

وتیشی، “ناهێڵین تیرۆریستانی وەک حەماس و ستەمکارانی وەک پوتن سەربکەون”.

ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
پێشت ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
بومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند
دواتر بومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند
پەیوەندیدار