کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە هاوکات سەبارەت بە بارینی باران لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕیگەیاند لە پێنجوێن زۆرترین بڕی باران باریووە کە گەیشتووەتە ١٥.٥ ملیمەتر .
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتردەبنەوە و ئەوەش هاتووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ناوچەی پێنجوێن زۆرترین بڕی بارانی لێ باریووە بە کە گەیشتووەتە ١٥.٥ ملیمەتر.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە هەندێک شوێن نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. هاوکات کەشناسی عێراق ڕیاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارانبارین بەشێکی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی لەشار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبن:
هەولێر : ٣٠
سلێمانی : ٢٨
دهۆک : ٢٤
کەرکوک: ٣٢
هەڵەبجە : ٣٠
زاخۆ : ٢٥
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران : ١٨
گەرمیان : ٣٤