نرخی زێڕ بەرزبووەوە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ھەزار و ٩٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکی هەزار دینار زیادی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٣ دۆلار و ٥٧ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٣ هەزار و ٦٠٦ دۆلارە.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاستی شەش هەفتەی ڕابردوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان ڕاستەوانەیە، واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٧ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٠ هەزار دینارە

لە عێراق خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە گەلی فەلەستین بەڕێوەدەچێت
پێت لە عێراق خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە گەلی فەلەستین بەڕێوەدەچێت
بەپێی ڕاپرسییەک ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن
دوات بەپێی ڕاپرسییەک ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن
پەیوەندیدار