مامۆستایانی وانەبێژ وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەنەوە



دوای پەیامەکەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ، مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، قوتابیان و خوێندکاران ڕۆڵەی ئێمەن ، بایکۆتی مامۆستایان هیچ دەستێکی سیاسی لەپشتەوە نیە، هیوادار بوین وەزیری پەروەردە بەدەم داواکانمانەوە بێت نەوەک خۆلادان و ڕاکردن لەبەرپرسیارەتی حکومداری لەپێدانی شایستە و مووچە و مافی وانەبێژان !

 

دەقی بەیاننامەکە:

بەناوی خودای دلۆڤان

بابەت / ڕاگەیاندنی بەیاننامەی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم .

بۆ بەڕێزان :

مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم

دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی هەرێم

چاوەڕێ بووین لەسەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە دوای زیاتر لە 35 ڕۆژ لەبایکۆتی سەدا %50 ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێم لەسنوری سلێمانی و ئیدارە سەربەرخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و پەروەردەی کۆیە کە زیاتر لە 13 پەروەردەی هەرێم دەرگای ناوەندەکانی خوێندنیان داخراوە ، زیاتر لە 700 هەزار قوتابی و خوێندکار بێ بەش بوون لەپڕۆسەی خوێندن ، هەروەها زیاتر لە 70 هەزار مامۆستا بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنی کردووە ، چاوەڕێ بووین سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە ، وەڵامی داواکاریەکانی مامۆستایان بدەنەوە کە بریتیە لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچەی هاوپیشەکانمانە لەکاتی خۆیدا و بەرزکردنەوەی پلەکانیان ، نەوەکو خۆلادان و ڕاکردن لەبەرپرسیارەتی حکومداری لەپێدانی شایستە و مووچە و مافی وانەبێژان !

بایکۆت خواست و ویستی مامۆستایان نیە ، بەڵکو فشاری ناچاریە بۆ وەرگرتنەوەی مافێکی زەوتکراو ، قوتابیان و خوێندکاران ڕۆڵەی ئێمەن ، بایکۆتی مامۆستایان هیچ دەستێکی سیاسی لەپشتەوە نیە ، بەڵکو بایکۆتێکی خۆرسکانەی بێ لایەنە . هەروەها بوژانەوەی بازاڕ بەشکاندنی بایکۆتی مامۆستایان درووست نابێت ، بەڵکو بەپێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا بازاڕ دەبووژێتەوە.

لێرەوە بە ڕای گشتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕادەگەێنین، شکاندنی بایکۆت پەیوەستە بەدامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچە و شایستەکانە لەکاتی خۆیدا.

یەک شەممە ٢٢ ی ١٠ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ و مامۆستایانی دامەزراوە لەسەرجەم پەروەردەکان بۆ دووپادکردنەوە بایکۆت و سووربوون لەسەر داواکاریەکانمان .

بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی مووچە داواکاری هەیە
پێشت بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی مووچە داواکاری هەیە
پەروەردەی سلێمانی دەوامی مامۆستایانی دیاریکرد
دواتر پەروەردەی سلێمانی دەوامی مامۆستایانی دیاریکرد
پەیوەندیدار