تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەهایەكی زۆری لەدەستدا و بەهای 100 دۆلار لە 4 ملیۆن تمەن نزیك دەبێتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای تمەن ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان ڕووی لە دابەزین كرد و تا كاتی دوانیوەڕۆش، كە بازاڕ داخرا، نرخەكەی بەردەوام لە دابەزین بوو.

ڕاشیگەیاند، ئێستا بەهای 100 دۆلار بووە بە 3 ملیۆن و 840 هەزار تمەن و بەوەش 10 هەزار دینار دەكاتە 256 هەزار تمەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەر بۆ ماوەی 3 شەو دادەخرێت
پێت تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەر بۆ ماوەی 3 شەو دادەخرێت
بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەنیدر