ئاماری نوێی قوربانیانی شەڕ لە فەڵەستین



وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل و فەڵەستین نوێترین ئاماری قوربانییەکانی خۆیان بەهۆی شەڕی نێوانیانەوە بڵاو كردەوە، کە لەماوەی ڕۆژانى شەڕدا تائێستا ٣٧٨٥ کەس لە فەلەستنییەکان و ١٤٠٠ کەس لە ئیسرائیلییەکان گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ برینداربوونى هەزاران کەسی دیکە لە هەردوولا.

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستیندا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە سێ هەزار و ٧٨٥ كەس لە غەزە بونەتە قوربانی و نزیكەی ١٢ هەزار كەسیش بریندار بوون، كە ٦٠٠ كەسیان منداڵن.

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٩٢ كەس، لەو ژمارەیە ٣٦٤ كەسیان باری تەندرووستییان ناجێگیرە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی ئەم مانگەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی سەدان مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

وادەی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریکرا
پێشت وادەی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیاریکرا
شوێنێکی تایبەت بەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێلانەن دەکریتەوە
دواتر شوێنێکی تایبەت بەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێلانەن دەکریتەوە
ەیوەندیدار