شوێنێکی تایبەت بەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێلانەن دەکریتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارە شوێنێکی تایبەت لە نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بکرێتەوە، کە تایبەتە بەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێسەرپەرشت و بێلانەن.

تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، (د.صباح نصرالدین )بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و (كوێستان محەمەد) وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونیان کرد، بۆ بەسەركردنەوە و لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەی دابینكردنی شوێنێك بۆ ئەو ژنانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و بێلانە و بێسەپەرشتن بۆ ئەوەی لەنەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لەژێر چاودێریدا بمێننەوە.

ئاماژەش بەوەدراوە، لێپرسراوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی سلێمانی بەووردی گفتوگۆی چڕوپڕیان ئەنجام دا لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە لەناو ئەو نەخۆشخانەیە بۆئەوەی دەست بكرێت بە جێبەجێكردنی بەم نزیكانە.

جێی باسە ڕۆژانە چەندین کەس لەسەر شەقام و پارک و شوێنە گشتییەکان دەبینرێن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە و هاوکات بێ لانە و بێ سەرپەرشتن، یاخود کەسوکاریان لە خۆیانیان بێبەری کردوون، لەبەر نەبوونی پەناگەیەکی تایبەت و دامەزراوەیەک بۆ ئەو کەسانە شەوان لەسەر شەقام و پارکەکان ڕۆژدەکەنەوە و هیچ گرنگییەکیان لەلایەن حکومەتەوە پێ نادرێت.

ئاماری نوێی قوربانیانی شەڕ لە فەڵەستین
پێشت ئاماری نوێی قوربانیانی شەڕ لە فەڵەستین
“ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی جێبەجێکردووە با سکاڵابکات”
دواتر “ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی جێبەجێکردووە با سکاڵابکات”
ەیوەندیدار