نیمار ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، گفتووگۆ نهێنییەكان لەگەڵ هاوڕێكانی لە هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاش چوونەدەرەوەی سیلیساو لە مۆندیالی قەتەر 2022 ئاشكرا دەكات.
نیمار لەڕێی ئەپی “ئینیستاگرام”، چەند بەشێكی لەو گفتووگۆیانە لەگەڵ تیاگۆ سيلڤا كاپتنی هەڵبژاردەكە و ماركینیۆس و رۆدریگۆ، بڵاوكردەوە.
نیمار نوسیویەتی:”بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لەوان، تا بتوانن ببینن چەند ویستمان ناسناوەكە ببەینەوە و چەند یەكگرتووبوین لەنێو یەكدا”.
نیمار هەوڵدەدات ورە بداتە بەر هاوڕێكانی لە پاش چوونەدەرەوە لە قۆناغی هەشتی مۆندیال بەدەستی كرواتیا كە هەریەك لە ماركینیۆس و رۆدریگۆ پەناڵتیان فەوتاند، لەو بارەیەوە پێیان دەڵێت:”فەوتاندنی پەناڵتییەكان هیچ بۆچوونم لەسەر ئێوە ناگۆڕێت، ئێوە ئەستێرەن و ڕۆژێك لەڕۆژان جامەكە بۆ بەڕازیل دەبەنەوە”.