تاوەباران و هەورە بروسکە ئەم ناوچانە دەگرنەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تاوە باران و هەورە بروسکە بێت و سبەینێش گەرما 2-3 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش نمە باران دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمیش هەندێك کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند کە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت و گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ 2-3 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 25 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران : 23 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 30 پلەى سیلیزى

مێتا بڵاوکراوەکانی تایبەت بە غەززە سنووردار دەکات
پێت مێتا بڵاوکراوەکانی تایبەت بە غەززە سنووردار دەکات
محەمەد سەلاح داوادەکات هاوکاری خەڵکی غەززە بکرێت
دوات محەمەد سەلاح داوادەکات هاوکاری خەڵکی غەززە بکرێت
پەیوەنیدر