ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەفدی هەرێم ئاشکرابوو



سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بەغداد بۆ گەڵاڵە کردنی پڕۆژە یاسایەک تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران.

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، بە گشتی لێکتێگەیشتنی باش هەیە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و لە دانیشتنەکانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی زانیارییە ڕاستەکانیان خستوەتەڕوو.

راشیگەیاند، داوای پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و دورخستنەوەی لە خەرجی راستەقینەیان کردوە، چونکە ئەوان پێیانوایە لە خەرجی ڕاستەقینەدا پێوەرێک دانراوە بۆ پشکی هەرێم کە ناداپەروەرانە و نادەستورییە.

ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی لیژنەی داراییەوە هەمواری یاسای بودجە بکەن و میکانیزمێکی هەمیشەیی دابنێن تا مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی هەموو عێراق مووچە لەکاتی خۆیدا وەربگرن.

وتیشی: داوایان کردوە تا دەگەن بە ڕێککەوتن و هەمواری یاسای بودجە، قەرزی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بەردەوام بێت.

ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵڵا ڕاگەیاند
پێت ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر حزبوڵڵا ڕاگەیاند
شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
دوات شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەنیدر