شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی گه‌یشته بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوەیان ده‌ستپێكرد.
ئێواره‌ی دوێنێ شاندی هەرێم گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌خت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و شاندی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه.
ئەندامانی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتیان ئامادەکردووە کە زانیاری ورد له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بڕی مووچه‌كانیان و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت بۆ وه‌زیری دارایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و چاودێری دارایی حکومەتی عێراق راپۆرتەکەیان بینیووە و پەسەندیان کردووە.
هاوکات پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئیختیارییه و نیشانده‌ری نیه‌تی جددی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه داراییه‌كان”.
باسی له‌وه‌شكردبوو، “مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپاردووه ته‌نانه‌ت یه‌ك پرسیاری بێ وه‌ڵامیش نه‌هێڵنه‌وه و زۆر شه‌فافانه هاوكاربن”.