نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكدارێك هێرشی كردە سەر ئاسایشی دهۆك و بەهۆیەوە ئاسایشێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو، هاوكات هێرشبەرەكەش كوژرا.
بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، نیوەرۆی ئەمڕۆ چەكدارێك هێرشی كردە سەر ئاسایشی ناو شاری دهۆك.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئاسایشێك و هێرشبەرەكەش كوژراون.
تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئەو هێرشەوە نەداوە.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، هێرشبەرەكە بەڕەگەز عەرەبە و نیشتەجێی عێراقە.