ئەمڕۆ، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دینار.
پاش ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهای دۆلار نزمبووەوە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار.
بانکی ناوەندی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی ١٩٤ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٧٩٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بڕی ١٥٠ ملیۆن و ٨١٣ هەزار و ٨٩٠ دۆلار بە حەواڵە بووە، هاوکات بڕی ٤٤ ملیۆن و ٦٣ هەزار و٩٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە.