کارتی بەشە نەوت دروستناکرێت



بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم مامەڵەکانیان ڕاگیراوە و ناتوانن کارتی نەوت بۆ هیچ کەسێک دروستبکەن.

بەهۆی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەکانی حکومەتەوە و لەنێویاندا بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک، بە بریاری حکومەتی عێراق لە مانگی سێی ئەمساڵەوە سەرجەم مامەڵەکانی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک ڕاگیراوە، لەبەر ئەوەش بەڕێوەبەرایەتییەکان ناتوانن تۆمار بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە ئەنجامبدەن، تا فۆڕمی خۆراک و کارتی نەوتیان بۆ دروستبکەن.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانە سەدان هاووڵاتی بۆ دروستکردنی کارتی بەشە نەوت سەردانیان دەکەن، بەڵام ئەوان ئێستا ناتوانن کارتەکان دروستبکەن، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دروستکردنی کارتەکەوە بەدەستنەگەیشتووە، “تکایە بۆ دروستکردنی کارتی نەوت سەردانمان مەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مامەڵەی دروستکردنی کارتی بەشە نەوت تا سەری ساڵ لە وەزارەتەوە ڕاگیراوە و دیارنییە کەی دەست بە دروستکردنی کارتەکە دەکرێتەوە، ئێستا بڵاوبووەتەوە کە کارتی بەشە نەوت دروستدەکرێت، بەڵام لەلایەن حکومەت و بەڕێوەبەرایەتییانەوە ئاگادارنین و تەنها هەڵخەڵەتاندنە.

“وا بڵاوبووەتەوە کە کارتی نەوت دروستدەکرێت و دەدرێت بەو هاووڵاتیانەی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە، بەڵام بوونی نییە و هەڵخەڵەتاندنە”.

ساڵی ڕابردوو لەلایەن قائیمقامیەتی پێنجوێنەوە، کارتێکی کاتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروستکرا کە تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، ئەمەش بەهۆی ساردی و کوێستانی ناوچەکە، تا ئەو هاووڵاتیانە لە بەشە نەوتەکە بێبەشنەبن، یاسین مەحمود ڕایگەیاند، ئەو پڕۆسەیە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکەوە نییە، ئێستاش هیچ زانیاری و ڕێنماییەک بۆ ئەو بابەتە لە وەزارەتەوە بەدەستیان نەگەیشتووە.

هاوکات، داوای لێبووردن لە هاووڵاتیان دەکات و چونکە هیچ زانیارییەکانیان نییە، داواشدەکات هیچ کەسێک بۆ ئەو باباتە سەردانیان نەکات.

گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
پێت گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە
لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
دوات لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
پەیوەندیدار