دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت



وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکە دەستی کردووە بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و دوای تەواوبوونی رێکارەکان مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارە پەیوەستەکان بۆ خەرخکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکرندی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و قائیمقامیەتەکان دەکەن پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرەکانیاندا بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 8 یان وەرنەگرتووە بەهۆی نەناردنی پشکی هەرێم لە یاسای بودجەوە، بەغدا رەتیدەکاتەوە پشکی هەرێم بنێرێت و لە بەرامبەریشدا هەرێم بەغدا بەوە تۆمەتبار دەکات کە شایستە داراییەکانی هەرێم نانێرێت.

تورکیا بۆ دوو ساڵی تر لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە
پێت تورکیا بۆ دوو ساڵی تر لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە
ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل،،، هێرشی تر بەڕێوەیە
دوات ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل،،، هێرشی تر بەڕێوەیە
پەیوەنیدر