سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا بەسەردانێكی ئاشكرانەكراو گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا، سهردانهكهش رۆژێك پێش ئهو وادهیه بوو كه دهوترا بایدن ئهنجامی دهدات.
میدیاکانی ئیسرائیل ڤیدیۆی گهیشتنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایان بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیب لە ئیسرائیل بڵاوكردهوه، ئهوهش لهكاتێكدابوو كه پێشتر دهوترا بایدن کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی سبهینێ چوارشهممه دەگاتە ئیسرائیل و بۆ ماوەی تەنها پێنج کاتژمێر لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: بایدن سەردانێکی نائاسایی بۆ ئیسرائیل ئەنجام دەدات، لە رێگەی ئەو سەردانەشەوە پشتیوانی هێزی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە دەدردەبڕێت.
سهردانهكهی بایدن لهكاتێكدایه كه پێشتر رۆژنامەنی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا بڵاویکردبوهوه، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” دوو هەزار سەربازی بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی غەززە ئاماده كردوه.