شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵی بەقاچاخبردنی نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دەرەوەی وڵات لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادوە راگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی قاچاخچییەکانی دراوە بیانیەکان و دوای چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی چاودێریکردن، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد توانیان دەستبەسەر ٤٠٠ ھەزار دۆلاردا بگرن کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی ببرێتە دەرەوەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە بە جیا لەنیو چەند دەفتەر و پەرتوکیکدا دانراوە بۆئەوەی بەشێوەیەکی شاراوە بیبەنە دەرەوە، ھێزە ئەمنییەکان شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ ئەوەی بەدوای ھەموو ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە سامانی ئەم وڵاتە بەقاچاخ دەبەن بۆ دەرەوەی وڵات زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن.
بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی قاچاخی دۆلار کە لە وڵاتەکەدا هەیە ، عێراق رووبەڕووی ناجیگیری نرخی دۆلار بۆتەوە و بەردەوام نرخەکان دەگۆرێت، ڕۆژانەش شانەی ئەمنی عێراق لەهەوڵی دەستگیرکدنی ئەو کەسانەن کە دۆلار لە عێراقەوە بە قاچاخ دەبەنە دەرەوە.