ته‌ندروستی هه‌رێم:گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولانس بێبەرامبەرە



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ ئه‌مبوڵانس لە هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بێبەرامبەرە، ڕێنمایی تایبه‌تیشیان دەرکردووە بۆ دیاریکردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌ تایبەتییەکان.

د. سه‌ركار سورچی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، ” بەپێی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوور له‌ ئه‌ته‌كێتی میدیایی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن- ئه‌مبوڵانس بووه‌ به‌ پاره‌ و نرخی بۆ دانراوه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد‌، “هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن-ئه‌مبوڵانس به‌ خۆڕاییه‌ به‌ شه‌و و به‌ڕۆژ له‌ هه‌مو ڕۆژێكدا، به‌ بێ هیچ نرخ و خه‌رجییه‌ك”.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئەوەشی خستەڕوو، “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ڕێنماییه‌كی تایبه‌ت ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ قۆستنه‌وه‌ و قۆرخكاری له‌ نرخی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌ت،‌ نرخه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه‌ و سنوورداركراون و یه‌كخراون، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان”.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم دووپاتیکردەوە، به‌كارهێنانی ئه‌مبوڵانسی حكومی بۆ نه‌خۆش له‌ هه‌مو هه‌رێمی كوردستان به‌ خۆڕاییه‌.

هاتووچۆ بڕیارێکی دەربارەی دەرگای مینی پاس دەرکرد
پێت هاتووچۆ بڕیارێکی دەربارەی دەرگای مینی پاس دەرکرد
شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
دوات شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پەیوەنیدر