جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە



دوابەدوای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی و بانكی ڕافیدەین بەهای دۆلار نزیكەی دوو هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە و جۆرێك لە ناجێگیری لە بازاڕدا دروست كردووە.

ڕاشیگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 158 هەزار و 500 دینار” لەكاتێكدا لەكاتەكانی بەیانیدا دابەزیبوو بۆ 157 هەزار و 500 دینار.

بانكی ناوەندی بڕیاری قەدەغە كردنی مامەڵەی بە دۆلار دەركردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كەم كردنەوەی ناردنی دۆلار لەلایەن ئەمریكاوە، بەردەوام بەهای ئەو دراوە بەرزبووەوە، بەڵام دوای بڕیاری پێدانی دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە گەشتیاران بەبێ‌ تۆماركردن و چاوەڕێكردنی سەكۆی ئەلیكترۆنی، نرخەكەی دابەزی.

كەشێكی زستانە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت كەشێكی زستانە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
كەسێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا
دوات كەسێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا
پەیوەنیدر