كەسێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا



له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ دزینی‌ ئوتۆمبێلێكی تۆیۆتا پیكاب، كە بە “مەرزیە” ناسراوە، مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، کە ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێك، كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان داواكراو بوو، لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

ئاشكراشی كردووە، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا كه‌ له‌جۆری‌ (پیك اب)ه‌.

 

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێت جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
گەنجێك بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا
دوات گەنجێك بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر