ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە ناوچەیەكی سەر بە شارۆچكەی ئاكری هەورە بروسكە لە گەنجێكی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجیکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی (نەبی محەمەد سەلیم) لە گوندی بانورە، كە سەر بە ناحیەی گردەسێن-ە هەورە بروسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، تەرمی گەنجەکە گەیەنراوەتە پزیشکی دادی ئاکرێ و دواتر تەرمەکەی رادەستی خیزانەکەی کراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردووشدا هەر لە سنووری شارۆچكەی ئاكرێ هەورە بروسكە لە پیاوێكی دا، كە مەڕەكانی بۆ لەوەڕاندن بردبووە دەرەوەی گوندەكەی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.