لیژنەی ناوەندی خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە بۆ کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و کاندیدانی ڕاوندی دووەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی ناوەندی خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ” ڕۆژی دوو شەممە لیژنەی ناوەندی خوێندن کۆبوەوە بۆ یەکلایکردنەوەی ناوی کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، بۆ هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا و گتفوگۆکردن دەربارەی کاندیدانی ڕاوندی دووەم لە زانکۆکانی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەکرد، ” پاش تاوتوێکردنی پسپۆڕییەکان و کورسیی تەرخانکراو، ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بڵاودەکاتەوە”.