هۆکاری نەناردنی پارە بە پێی یاسای بودجە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە ئاشکرادەکات و دەڵێت:”نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە تاکو ئێستە لەگەڵ لیژنەکەی حکومەتی هەرێم نەگەشتون بە تەوافوقی یاسایی بۆیە حکومەتی ئیتحادی هەڵنەساوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە لە ٢٨/٨/٢٠٢٣ نوسراوێکم بەژمارە (٦١٧/د) ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد دەربارەی جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەو پارەدار نەکردنی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو پشکەی لەیاساکەدا بۆی دیاریکراوە.

دەشڵێت:” بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٣٢٩٣٢٢) لە ١١/١٠/٢٠٢٣ نوسینگەی سەرۆکوەزیران لەوەڵامدا ئاماژەبەوەدەکات لیژنەی پێکهاتوی هەردوو حکومەتی هەرێم و ئیتحادی نەگەشتونەتە هیچ تەوافوقێکی یاسایی، بۆیە هەرێمی کوردسانیان پارەدار نەکردووە بەپێی یاسای بودجە”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، ئەوەی جێی سەرنجە حکومەتی عێراق لەسەر پشکی هەرێم باس لەوە دەکات نەگەشتونەتە تەوافقی قانونی، لەکاتێکدا جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنها دوو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش کەوەریدەگرێ موچەی سێ مانگی دواکەوتووەو تاکو ئێستە دیار نییە چارەنوسی ئەو مووچانە بەکوێ دەگات!

May be an image of text

May be an image of burger and text

بایدن: داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیە، نەهێشتنی حەماسیش پێویستییە
پێت بایدن: داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیە، نەهێشتنی حەماسیش پێویستییە
وادەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب راگەیەندرا
دوات وادەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب راگەیەندرا
پەیوەنیدر