سبەینێ لەم ناوچەیەی هەرێم نەوت دابەشدەکرێت



حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرد و سبەینێش ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین نەوت دابەشدەکات.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ھاووڵاتیانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە، سبەی ١٦ی١٠ی٢٠٢٣ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستپێدەکاتەوە بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو، راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش دەکرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵاندا کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت بەسەر دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکراوە، و بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 104 هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت.

“بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا سوود لە رووناکی پەنجەرە وەربگرن و گلۆپی زیاد بکوژێننەوە”
پێت “بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا سوود لە رووناکی پەنجەرە وەربگرن و گلۆپی زیاد بکوژێننەوە”
ئەفسەرێكی هاتووچۆ: یان دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە
دوات ئەفسەرێكی هاتووچۆ: یان دەرگای قوتابخانە ئەهلیەکانیش بگرن یان قوتابخانە حکومیەکان بکەنەوە
پەیوەنیدر