ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاستەوە خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەشڵێت: “پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەڕاست، كە بارستە ھەوایەكی لەگەڵدایە بۆ سەر ناوچەكانمان لەكاتەكانی نیوەی ئەمشەو ئەگەری ھاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین ئەبێت بۆ سەر زۆربەی ناوچەكان.

ڕاشیگەیاند، كاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك و سەنتەری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر ئەبێت و تا سبەی ئێوارەی دوو شەممە 16/10/2023بەردەوامی ئەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما وتی، “سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ بەنزیكەی 4 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر و دھۆك ئەگەری نمە بارانی ئەبێت لەھەندێك كاتدا”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشی كردۆەوە، خێرایی با مامناوەند بۆ چالاك ئەبێت 15-35 كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی باشووری رۆژئاواوە.

“پێویستە نرخی دۆلار بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە”
پێت “پێویستە نرخی دۆلار بخرێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە”
یوسف كیلابی گۆڕانكاری لە بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دوات یوسف كیلابی گۆڕانكاری لە بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر