“پێشمەرگە چاوەڕێی پێدانی مووچە لە بەغداوە دەكات”



نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییە سەربازی و تەکنیکی و ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پلانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی بەرگری فیدڕاڵی و پێشمەرگەی ڕاگەیاند و دەشڵێت: “چاوەڕێی خەرج كردنی مووچەی پێشمەرگەن لە بەغداوە”.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند، هەموو ڕێکارەکانی پلانی هەماهەنگی هاوبەش تەواو بووە، هەروەها شوێنەکانی جێگیرکردنی هێزەکانی لیوای هەماهەنگی هاوبەشی 20 و 22 لە ناوچەکانی هاوبەشی ئەمنی دیاری کراوە.

دەشڵێت: “چاوەڕێی خەرج كردنی مووچەی ئەو دوو لیوایەی پێشمەرگە دەكەین”.

دووپاتیشی کردەوە “هەردوو لیواکە سەرقاڵی خولێکی مەشقی سێ مانگە دەبن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی كێوماڵ كردن و چارەسەرکردنی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپا و پێشمەرگە لە چەند پارێزگایەک”.

ڕێککەوتنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی بەرگری فیدراڵی و پێشمەرگە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکەمیان: کردنەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەشە، دووەمیان: چارەسەرکردنی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپا و پێشمەرگە، سێیەمیش: دانانی خاڵی پشکنینی هاوبەشە لەنێوان هەردوولا، چوارەمیش: ئۆپەراسیۆنی فراوانکردنە لە میحوەرەکاندا بۆ شانەی کەرتەکان و ڕاوەدوونانی شوێنە گەرم و مۆڵگەكانی داعش، جگە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
پێت ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سەدان شوێن لە ڕۆژئاوا بۆردومان کراوە
دوات لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سەدان شوێن لە ڕۆژئاوا بۆردومان کراوە
پەیوەنیدر