دوابەدوای بڕیارە نوێیەكەی بانكی ناوەندی ڕافیدەین بۆ پێدانی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران و زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كردووە و لەكاتی ئێوارەدا بەراورد بە كاتی بەیانی نزیكەی هەزار دینار دابەزیوە.
ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا دابەزیوە بۆ 158 هەزار و 700 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 55 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە، هاوكات دوێنێش بانكی ڕافیدەین بڕیاریدا بە نرخی فەرمی (132 هەزار دینار) دۆلار بەشێوەی ڕاستەوخۆ بدات بە گەشتیاران بەبێ چاوەرَێ كردن لە سەكۆی ئەلیكترۆنی.