شەپۆلە سەرماكەی ئەوروپا هەرێم دەگرێتەوە؟



هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپاو توركیا، شەپۆلی سەرما، بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینییەكانی كەشناسی باس لە دەستپێكردنی باران و بەفر لە سبەینێ‌ سێشەممەدا دەكەن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ‌ سێشەممە باران بارین لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی دەڵێت، كاریگەری شەپۆلی بارانبارین هەتا دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەهۆی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، كەشوهەوا بەرە و ناجێگیری دەڕوات و پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین لەكاتەكانی سبەینێوە هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاجیا بگرێتەوە.

دەشڵێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە بەشێوەی بارانی ناوبەنا و مام ناوەند و نمەباران دەبێت ، بەپێی جیاوازی ناوچەكان، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكە پێدەچێت پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە بكەن و ئەگەری بەفربارینیش دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.

لەبارەی پلەكانی گەرما لە سلێمانی، ئاسۆ كەمال دەڵێت، نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو بۆ ئەمڕۆ 5 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو 13 پلە دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە هەتا ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و لەكاتەكانی دوانیوەڕۆدا بەرەو لاوازبوون دەچێت.

لەبارەی كاریگەری ئەو شەپۆلی سەرمایەی وڵاتانی ئەوروپاو توركیای گرتووەتەوە لەسەر هەرێمی كوردستان، ئاسۆ كەمال دەڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم بەتایبەت باكور كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیا و ئەوروپایان لەسەر بوو، كە بەفر و باران لەو ناوچانە هەبوون و هەن ، بەڵام لە بەشەكانی دیكە بەتایبەت باشوور، دەرئەنجامی جێگیربوونی ئەو بەرزە پەستانەی كە لە ناوچەكانمان هەبوون، كەشوهەوای تا ڕادەیەك بەرەو جێگیربوون بردبوو، بەڵام پێدەچێت لەمەودوا ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی لەو وڵاتانە و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ‌ هەن كاریگەری لەسەر ناوچەكانمان دروست بكەن.

 

داوای پلانێكی خێرای ئاودێری دەكرێت
پێت داوای پلانێكی خێرای ئاودێری دەكرێت
ئەردۆغان لە داگیركردنی كۆبانێوە بۆ مووشەكبارانی ئەسینا
دوات ئەردۆغان لە داگیركردنی كۆبانێوە بۆ مووشەكبارانی ئەسینا
پەیوەنیدر