یەکێتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد



لە لیدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەهەمان کاتدا وتەبیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەرکەکانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستنیشان کراوە و هەریەکەیان بەپێی کاری خۆیان دەست بەکار دەبن،

سەعدی پیرە ڕاشیگەیاند، یەکێتی دەیەوێت بە پەلە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام لە دوای دابەشکردنی ئەرکەکان و بەرچاوڕوونی سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەپێی خشتەیەکی دیاریکرا و دانراو بە پلان لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبینەوە،

بەپیی وتەکانی سەعدی پیرە ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەم شێوەیەیە:

  1. رزگار حاجی حه‌مه‌/ لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یەکێتی
  2. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ / وته‌بێژی فەرمی یه‌كێتی
  3. سه‌ركه‌وت زه‌كی/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنەکانی یەکێتی
  4. عیماد ئه‌حمه‌د/ لێپرسراوی مەکتەبی راگه‌یاندن و ڕوناکبیری
  5. قوباد تاڵه‌بانی / سه‌رپه‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال
  6. ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ / لێپرسراوی مەکتەبی په‌یوه‌ندییه‌كان
  7. بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان/ لێپرسراوی مەکتەبی كاروباری شه‌هیدان
  8. نزار ئامێدی/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی له‌ به‌غدا
  9. بورهان سه‌عید سۆفی/ لێپرسراوی مەکتەبی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان
  10. شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر/ سەرپەرشتیاری دارایی و ئیداره‌ی گشتی
  11. یوسف گۆران/ لێپرسراوی مەڵبەندی لێکۆڵینەوە و دیراساتی گشتی
  12. ته‌لار له‌تیف/ لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی
  13. شاڵاو شێخ سه‌ڵاح/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە 27 ی سێپتەمبەر یەکێتی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست و تێیدا سەرۆک و ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، و بافل تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش کار و بەرپرسیارێتی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەستنیشان کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین دادەبەزێت
پێت ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین دادەبەزێت
بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك سێ کەس دەستگیرکران
دوات بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك سێ کەس دەستگیرکران
پەیوەنیدر