ئەوەی پێویستە لەسەر حزبوڵڵا بیزانیت چییە؟



گروپی ئیسلامی حزبوڵڵا ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، باڵی سیاسی و سەربازیی هەیە، سەربازەکانی لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا، عێراق، یەمەن و ئیسرائیل تێوەگلاون.

باڵی چەکداری حزبوڵڵا لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایەن سەنتەری ویڵسن کە بنکەکەی لە واشنتۆن بە “ترسناکترین ئەکتەری سەربازی نادەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ” وەسف کرا، هاوکات وەک زیاتر لە گرووپێکی سەربازی، بە قووڵی لە نێو سیاسەت و کۆمەڵگەی لوبناندا شوێنی گرتووە.

ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧ و ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٠ حزبوڵڵا-یان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە.

لە ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠٢٠دا دەرکەوتووە، سێیەکی خەڵکی لوبنان موسڵمانی شیعەن و  ٨٩٪ بۆچوونی ئەرێنییان لەسەر حزبوڵڵا هەبووە، هاوکات لوبنانییەکانی دیکەش ئەم گرووپە پەسەند ناکەن و دەڵێن ئەم گرووپە وڵاتەکەیانی لە ململانێ سیاسییەکان تێوەگلاندووە.

 

حزبوڵڵا چۆن دروست بوو؟

ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٨٢ لە کاتی شەڕی ناوخۆی ١٥ ساڵەی لوبنان دامەزرا، لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی پێکرد کاتێک پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی لوبنان لەوانە موسڵمانان، مەسیحییەکان، چەپەکان و ناسیۆنالیستە عەرەبەکان پشتیان لە یەکتر کرد.

لەو کاتەدا سوریا و گروپە چەکدارەکانی فەلەستینیش بەشدار بوون لە شەڕی ناوخۆیی لوبنان، هێزەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٨ هێرشیان کردە سەر باشووری لوبنان،  لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ دەرکردنی چەکدارەکان ناوچەکەیان وەک بنکە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارهێنا.

ئێستا ئێران لە پشت ژمارەیەک گروپی چەکدارییەوە لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە حەماس لە ناوچەکانی فەلەستین و گروپە میلیشیاییەکان لە عێراق.

حکومەتی ئەمریکا لەم دواییانەدا مەزەندەی کرد کە ئێران ساڵانە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ حزبوڵڵا دابین بکات.

بە تێپەڕبوونی کات، باڵی چەکداری حزبوڵڵا ناوبانگێکی توندڕەوی بەدەستهێناوە، بەهۆی شێوازی هێرشکردنە سەر گروپەکانی دیکەی لوبنان و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئامانجە بیانییەکان، لەوانەش تەقینەوە، تیرۆرکردن و خۆکوژی.

 

سیاسەتەکانی حزبوڵڵا چین؟

حزبوڵڵا لە ساڵی ١٩٨٥ مانیفێستێکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک ئامانجی خستەڕوو، لەوانە دەرکردنی گەلانی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا لە لوبنان، لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل و بەیعەتدان بە ئێران.

هاوکات داوای ڕژێمێکی ئیسلامی ئایینی لە لوبنان دەکرد بە ئیلهام وەرگرتن لە مۆدێلی ئێران، بە تێپەڕبوونی کات، ئامانجە ناوخۆییەکانی حزبوڵڵا تا ڕادەیەک نەرمتر بوون، چونکە گروپەکە زیاتر بەشداری لە سیاسەتدا کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٩دا مانیفێستێکی نوێی بڵاوکردەوە، دانیناوە بەوەی ڕژێمی ئیسلامی بۆ لوبنان گونجاو نییە، تا ئێستاش ئەو گرووپە دژایەتی ئیسرائیل دەکات.

 

حزبوڵڵا چەند چەک و هێزی سەربازی هەیە؟

حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی گروپەکە شانازی بەوە دەکات کە حزبوڵڵا زیاتر لە ١٠٠ هەزار چەکداری هەیە، بەڵام خەمڵاندنەکانی تری پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە ڕاستییەکەی لەوە کەمترە.

ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢١دا بۆ پڕۆژەی هەڕەشەی مووشەکی، ئاماژەی بەوەکردووە، حزبوڵڵا کۆگایەکی چەکی گەورەی لەبەردەستدایە، “زۆربەی لە موشەکی بچووک و گواستراو لەلایەن مرۆڤەوە و بێ ڕێنماییکراوی تۆپخانەی ڕووکار بۆ سەرزەوی پێکهاتووە”.

شرۆڤەکاران دڵنیا نین ئەمڕۆ حزبوڵڵا چەند موشەکی هەیە، بەڵام ڕەنگە ژمارەکە بگاتە ١٣٠ هەزار موشەک،  چەک و کەرەستەکانی شەڕی حزبوڵڵا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئێران، چین یان ڕووسیا دروست دەکرێن و زۆربەیان لە ڕێگەی ئێران و سوریاوە بۆیان دەگوازرێتەوە.

 

حزبوڵڵا وەک هێزێکی شەڕکەر تا چەند کاریگەرە و لە کوێدا چالاکە؟

پاڵپشتی سەرەکی حزبوڵڵا ئێران-ە، هاوکات لە مێژە هاوپەیمانی حکوومەتی سووریا بووە، هەروەها بەشێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە دژی داعش شەڕیان کردووە.

چەکدارانی حزبوڵڵا لە دوای ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق شەڕی داعشیان کردووە و هاوپەیمانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن لە عێراق.

هەروەها ئەو گرووپە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕاهێنەری سەربازی و چەکدارانی ڕەوانەی یەمەن کرد بۆ یارمەتیدانی حوسییەکان لەو شەڕەی کە دژی سعودیە دەیکەن.

 

سەرچاوە: DW

11 کامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” لە چوار ڕێگای سەرەکی دەخرێنەکار
پێت 11 کامێرای “خاڵ بۆ خاڵ” لە چوار ڕێگای سەرەکی دەخرێنەکار
حکومەتی هەرێم: تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
دوات حکومەتی هەرێم: تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە
پەیوەنیدر