بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی خۆراک، سەرۆك کۆمار بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، بە سەردانێکی فەرمی وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوت.
ڕوونیشیکردەوە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ڕۆما بۆ بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی جیهانی خۆراک کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵەوە ڕێکخراوە.
هەر یەک لە وەزیری کشتوکاڵ عەباس جەبر عەلیاوی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەبار فرێیح عەباس و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵا یاوەری سەرۆك کۆمار دەکەن.