به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگارییەکی بڵاوکردەوە



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ ناونووسین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پەلە نەکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج، چونكه‌ ناونووسین لە ئەمڕۆوە بۆ ماوه‌ی ١٢ رۆژ تا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو لە ٢٦ تشرینی یەکەم به‌رده‌وام بێت”.

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیدا هاتووە، ” پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان رۆژانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندان، تاوه‌كوو هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن فۆرمی حاجیان پڕ بكه‌نه‌وه‌ بتوانن فۆرمه‌كه‌ وه‌ربگرن”.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە داوای لە هاووڵاتیان کرد کە هاوكاری نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ و بنكه‌كانی ناونووسین بكه‌ن ،” ئاگاداری هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌مه‌ن و په‌ككه‌وته‌ن ئه‌وا كه‌سوكارییان یاخود كه‌سێكی نزیكیان ده‌توانێت فۆڕمه‌كه‌ وه‌ربگرێت، پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌سانی به‌ساڵاچوو یاخود نه‌خۆش به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی حەج سه‌ردانی بنكه‌كانی ناونووسین بكه‌ن”.

 

<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/video.php?height=314&href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FXelkNews%2Fvideos%2F624536706278698%2F&show_text=false&width=560&t=0″ width=”560″ height=”314″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowfullscreen=”true” allow=”autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share” allowFullScreen=”true”></iframe>

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزکردەوە
پێت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزکردەوە
لە هێرشەکانی حەماسدا چەندین هاووڵاتی بیانی کوژران و بێسەروشوێن بوون
دوات لە هێرشەکانی حەماسدا چەندین هاووڵاتی بیانی کوژران و بێسەروشوێن بوون
پەیوەنیدر