لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانیان بۆ کۆمەڵێک دوکان و بازاڕ چەندین پشکنینیان ئەنجام داوە و کۆمەڵێک کاڵا و شمەک دەستی بەسەردا گیراوە کە هەندێکیان پێداویستی خواردن بوون،
ئەمڕۆ شەممە (2023.10.14) لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە (160) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییهكان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیە تەنها (20) پسوڵه تۆماكراوه كه (14) پسوڵەی سەرپێچی و (6) پسوڵهی ئاگاداركردنهوه بوه، کە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بن، بهپێچهوانهوه روبهڕوی رێكاری یاسایی دهكرێنهوه.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی خراپ بون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ وماوەبەسەرچو (سەوزە و میوە، بۆن و جوانکاری خانمان، هەویر و شیلەی دروستکردنی شیرینی، بڕێک توتنی نێرگەلە و پاككهرهوهدا) دا گرتوە، و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێن.