وەزیری تەندروستی فەلەستین بانگەوازێك ئاڕاستەی جیهان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئیسڕائیل نەخۆشخانە و كارمەندانی تەندروستی بۆردومان دەكات.
مای كایلا، وهزیری تهندروستی فهڵهستین ئهمڕۆ شهممه بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، پێویستە پاراستنی بەپەلە بۆ ناوەندەکانی چارەسەری تەندروستی و نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا 15 نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە و 28 کارمەندانی تەندروستی کوژراون و 23 ئەمبوڵانس زیانیان بەرکەوتووە.
ئاشكراشی كردووە، هەردوو نهخۆشخانهی (بەیت هانون و منداڵانی درە) له خزمهتگوزاری كەوتوون، بەهۆی بۆردومان كردن به بۆمبی فسفۆری سپی قهدهغهكراو له ئاستی نێودهوڵهتیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بۆردومانەكانەوە تا ئێستا دوو هەزار و 215 كەس كوژراون و زیاتر لە 8 هەزار 715 كەس بریندار بوون لە غەززە و هەروەها لە كەرتی ڕۆژئاوا 54 كەس كوژراون و زیاتر لە هەزار كەس بریندارن.